ئەسپیندار کە زۆر بڵندبوو، سەری وشک دەبێت.
ئەسپیندار: سپیدار دارێکی بێبەری توێکڵ سپییە، لە کوردەواردا بۆ دارەڕا یان کاری دەستی بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سپیدار لە دەم چەم و کانیاودا دەڕوێت، زۆر باڵابکات، بەشی سەرەوەی وشک دەبێت، پەندەکە واتە: هەر کەسێک لە ژیانیدا زۆر بەرزبێتەوە، لەناکاو دەکەوێت. [1]