ئەگەر بەجوانی بێت، دەبێ بووک زاوا بێت.
لە کوردەواردا بووک و زاوا جوانتریین کات و ساتەکانی ژیانی مرۆڤە، چونکە دەچنە قۆناغێکی نوێی ژیانەوە کە هاوسەرگیرییە، بووک و زاوا هەردووکیان خۆیان دەڕازێننەوە، مەرجە بووک جوان بێت و زاوا قۆز. پەندەکە واتە: لێهاتوویی شایەنی گرنگترینە، نەک شتی تر. [1]