ئەگەر بەگەرمای بەیانیان گەرم نەبیتەوە، بە گەرمای ئێواران گەرم نابیتەوە.
تیشکی خۆر لەبەیانیان تا نیوەڕۆ تینی گەرمی زۆرە، جەستەی مرۆڤ گەرم دەکاتەوە، دەمەوئێوارە تینی کەم دەبێتەوە، مەبەست لەوەیە کە قازانجی کەسابەت لە بەیانیاندایە نەک لە ئێواران، واتە: کەسێک کاری سەودا و کڕین و فرۆشتن بێت، لە بەیانیاندا کاری خۆی دەکات.[1]