ئەگەر پیر بە نوێژە، ساڵ درێژە.
بەپێی بۆچوونی کەسە ئاییندارەکان، نوێژ: درووستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوانی مرۆڤ و خودادا، ئەرکێکی ئایینییە، کەسە باوەڕدارەکان ڕۆژانە جێبەجێی دەکەن. پەندەکە واتە: ئەگەر کەسێک نیازی کارێکی هەبێت و بیەوێت ئەنجامیبدات، هەرکاتێک بێت دەرفەتی هەر دەبێت، چونکە تەمەن درێژە.[1]