ئەگەر گۆشت گرانە، نەخواردنی هەرزانە.
بەدرێژایی هەزاران ساڵ لە مێژوو، گۆشت یەکێکبووە لە خۆراکە بەهادارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی گران بووە و لای هەموو کەسێک بە ئاسانی دەستنەکەوتووە. پەندەکە واتە: ئەگەر کارێک لەتوانای مرۆڤدانەبوو ئەنجامیبدات، نەکردنی باشە، چونکە ئەنجامدان و شکستهێنان تێیدا دەبێتە مایەی ڕووزەردی لە کۆمەڵگەدا. [1]