دنیا کوێرئەبووەوە، دوو سواریش لە جەردەیی ئەگەڕان.
جەردە: چەتە، ئەو کەسانەی کاریی چەتەگەریی دەکەن، هەوڵدەدەن لەکاتێتدا کارەکەیان ئەنجامبدەن کە دۆخ ئاڵۆز و شێوابێت، کورد دەڵێت: دزە چیت دەوێ؟ دەڵێت: بازاڕی شێواو. پەندەکە بە دز و جەردەیەک ئەوترێت کە بەتەنگ لێقەومان و ناخۆشی خەڵکییەوە نەیەن، ئارەزووی چەپەڵی خۆیان لەکاتی لێقەوماندا ئەنجامبدەن.[1]