دنیا هەورە، گورگ دەمی چەورە.
گورگ: گیاندارێکی کێویی دڕندەی گۆشتخۆرە، لە هەل دەگەڕێت بۆ دەستکەوتنی نێجیر، بەتایبەتی کاتی هەوروهەڵا کە دنیا کەمێک تاریک دەنوێنێت، بە دەرفەتی دەزانێت کە پەلاماری ڕانەمەڕ بدات و بیانخوات. پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەکاتی ئاژاوە و نائارامیدا، هەر ڕۆژەی لەلایەک دەست بوەشێنێ. [1]