پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,147
وێنە 106,711
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,357
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
مەسرەفگەرایی لە بازنەی نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆن و نوێکاندا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسرەفگەرایی لە بازنەی نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆن و نوێکاندا

مەسرەفگەرایی لە بازنەی نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆن و نوێکاندا
ناونیشانی بابەت: مەسرەفگەرایی لە بازنەی نۆرمە کۆمەڵایەتییە کۆن و نوێکاندا
ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

مەسرەفگەرایی (Consumerism) ئێستە دیاردەیەکی جیهانگیر و بەرفراوانە، ئەگەرچی سەرەتای دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی پیشەیی و زیاتریش لە ڕێگەی پەڕتووکی “بیردۆزەی چینی لەشکران” لە نووسینی تورێستن ڤیلان ناسێندرا و بەزۆریش بە دوو واتای گشتیی بەکار دێت؛ یەکەم، وەکوو نەزم و پێکەوەنانێکی کۆمەڵایەتی-ئابووریی پێناسە دەکرێت، کە تێیدا بەرخۆرێتی و مەسرەفکردن بەها و نرخێکی تایبەتی هەیە و ئەنجامنەدانی بەرەبەرە دەبێت بە جۆرێک لە کەمایەسی و عەیبە‌، لانی کەم لەو کۆمەڵگەیانەی کە دیاردەی چاولێکەری و “من و ئەوکردن” تێیدا هەیە. واتای دووەمی لەناو زانستی ئابووریدا خۆی دەبینێتەوە کە مەسەرف و بەکارهێنان وەکوو کۆڵەکەی ئابووری دەبینێت.
شتێکی حاشاهەڵنەگر ئەمەیە کە مەسرەف و بەکارهێنان، دیاردەیەکی هەموو سەردەمەکان بووه، ‌ واتە لەو ڕۆژەی مرۆڤ لەسەر ئەرز هەستی بە ئاتاجی و پێداویستییە ماددییەکان و خۆراک کردووە هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە لە ئەولەوییەتەکانی بووە، بەڵام مەسرەفکردن و بەکارهێنان هەمیشە و لە هەموو سەردەمەکان بە یەک شێوە و ڕادە نەبووە، لە سەردەمانێکدا مرۆڤ هەموو هەوڵی ئەوە بووە کە بژێوی ژیانی پێ پەیدا ببێت و زگی خۆی و منداڵی تێر بکات ئەگەرچی ناکرێت، ئەمە لەژێر ناوی مەسرەف بەکار بهێنین و زیاتر وەکوو پێداویستییەکی ژیان و بەردەوامبوونی کۆمەڵگە و زیندووبوون و مانەوەی مرۆڤ بووه، ‌ بەڵام دەکرێت بڵێین لە شێوازە سەرەتاییەکانی مەسرەف و بەکارهێنان بووە واتە بەگشتیی دەتوانین لە سۆنگەی ڕەچەڵەکناسی و مێژووناسیی مەسرەفەوە دوو شێوە مەسرەفکردن پێناسە بکەین: یەکەم، ئەو بەکارهێنان و مەسرەفەی کە لە پێداویستییە ژیانەکی و مادی و ڕۆژانەییەکانی خەڵکەوە سەرچاوە دەگرن و سیستەمی کلاسیک و کۆنی پێشکەشکردن و داواکردنی بازاڕ لەو بازنەیەدا، پێداوسیتییە مەسرەفییەکان بەرهەم دێنێت و چەرخی ڕۆژگار دەسووڕێت، ڕاستە لە سەردەمە کۆنەکاندا هەژاری و برسێتی زۆر زیاتر و زاڵتر بووە، ئەو جۆرە لە مەسرەف و بەکارهێنان تەنیا تیشکێکی سەرەتایی ئەم دۆخەی پاش شۆڕشی پیشەیین کە ئێستە هاتووەتە ئاراوە.
مەسرەفکردن بە مانای کلاسیکی و کۆن تەنیا بەڕێکردنی ژیانە بە هەموو تەنگ و چەڵەمە و ئازارەکانییەوە و پێدەچێت هۆکارێک کە زۆربەی کۆمەڵگە کۆنەکان و پێش مۆدێڕنەکان وا بەشێوەی جۆراوجۆر و جیاواز مەعنەوی و ئیماندار بوونە هەر لە چەند خودا پەرەستییەوە بگرە تاکوو توتەم پەرەستی و دواتر تاقانە پەرەستی دینە تەوحیدییەکان، لەمە سەرچاوەی گرتبێت چون لەو قۆناغەدا هەست بە مەترسیکردن لەسەر ژیان بەهۆی هەژاری و برسێتییەوە یەکێک بووە لە ترسە هەرە گەورەکان و هەر بۆیە چەمکی “قەناعەت” و “ڕزق و ڕۆزی لای خودایە”، لەدایک دەبن و بەشێوەی جۆراوجۆر لە زەینییەتی پێشمۆدێڕندا بەرهەم هێنراوەتەوە. مانای دووەمی مەسرەف زۆر جیاوازە لەوەی یەکەم و لە قۆناغی مۆدێڕنیزم و شۆڕشی پیشەسازییەوە هەڵدەقوڵێت، ‌ کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی سرووشت لەلایەن مرۆڤە سامانێکی زۆر و وزەیەکی لەبن نەهاتوو کەوتە دەستی مرۆڤی ڕۆژاوایی و بەمەش بەرهەمهێنان لە ئاستێکی پێوانەیی زیادی کرد و کاڵا و شتومەک و خواردن زیاتر لە ئاستی داواکارییەکان خرایە ڕوو و لەڕووی چەندایەتیی و ڕێژەوە ترسی قات و قڕی و برسێتی بە نیسبەت جیهانی پێشمۆدێڕن، ئەگەر نەڵێین نەما ئەوا زۆر دابەزی، ئەمە لێرەدا زیاتر مەبەستمان وڵاتانی ڕۆژاوا و ئەمریکایە ئەگینا لە ئەفریقا و بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و هەندێک لە وڵاتە موسڵمانەکانی ڕۆژهەڵات وەکوو ئەفغانستان هێشتا برسێتی و هەژاریی لە چڵە پۆپەی خۆیدایە. کاتێک بەرهەمهێنان بەهۆی مەکینەی پیشەسازیی ئەورووپی و مۆدێڕنیزمی سەرەڕۆی ڕۆژاوایی گەشەیەکی یەکجار زۆری کرد، بیناسازیی، کارگەکانی بەرهەمهێنانی ترۆمبێل و کارگەکانی تایبەت بە ئامێرە تەکنەلۆژییەکان و هەر دیاردە و دەرکەوتەیەک کە ئێمە وێنای دەکەین بەر ئەم شەپۆلە کەوت، بۆ نموونە لە خواردەمەنییەکی وەکوو ماسیدا ئێستە لە بازاڕێکی ئەمریکادا سەدان جۆر ماسی بە سەدان جۆر لێنان و درووستکردن بەردەستە، ئەمە بۆ جۆرەکانی بیرە و ویسکی و شەراب و هەزاران کاڵای دیکەیش هەر ڕاستە.
بەڵام ئەم بابەتە تەنیا لە خواردن و خواردنەوەدا کوورت ناکرێتەوه، ‌ بەڵکوو لە جلوبەرگ و بەکارهێنانی ئامرازەکانی مەکیاجکردن و تەنانەت لە بەرهەمهێنانی حەز وئارەزوو و لایەنە دەروونییەکانی مرۆڤیشدا چالاکانە ئیشیبەرهەمهێنان کراوە و دەکرێت، ئەم ڕەوڕەوە لە ڕۆژاوادا ڕێگە و ڕێچکەی خۆی دەپێوێت‌ و پێواوە و بە هەمان ڕادە کە بەرهەمهێنانی سەرەڕۆ و زێدەڕۆیانە و مەسرەفگەرێتی ڕەشۆداماڵراو هەیە دوو هێندەش دامەزراوەکانی وشیارکردنەوە و ژینگەپارێز و ڕەوتە سەوزەکان و…هتد. جۆرێک ئالنگارییان بۆ مەسرەفگەرێتی درووست کردووە سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانە سەدان پەڕتووک و وتاری زانستی و ڕۆشنبیری لە ئاستی زانکۆیی و دەرەوەی زانکۆدا بۆ ڕەخنەگرتن لە دیاردەی مەسرەفگەرێتی و سیستەمی سەرمایەداریی ئاڕاستە دەکرێت.
بەڵام وەکوو هەموو دیاردەیەکی دیکەی ڕۆژاوایی کە دێتە زەمینە و بەستێنە ڕۆژهەڵاتییەکەی ئاڕاستە و ڕێڕەوی دیکە وەردەگرێت، بۆ نموونە ئەگەرچی ڕۆژاوا خۆی سەرچاوەی مەسرەفگەرێتی بووە و پەرەپێدەریشی بووە و بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی سیستەمیی گشتیی بەڕێوەبردنی ئابووری و سیاسیش هەژمار دەکرێت، بەڵام ئەم مەسرەفگەرێتییە لە ئاستی هاوسەرگیری یان ژیان پێکەوە نان خۆی نیشان نادات، ڕەنگە لە خواردن و خواردنەوە و گەشت و جلوبەرگیش دەرکەوێت، بەڵام بە دەگمەن لەوێ کچێک بۆ هاوسەرگیریی ئەڵقەیەک زیاتر هەڵگرێت، بەڵام ئێمە لە کوردستان ئەزموونێکی دیکەمان هەیە. هەر لە ماوەی یەک مانگی پێشوو لە هەواڵەکاندا خوێندمانەوە کە کچێک لە بادینان حەوت کیلۆ زێڕی بۆ کراوە و وێنەکانیشان بلاو کردبووەوە، ئەم جۆرە لە مەسرەفگەرێتی نە سیاق و شێوە پێشمۆدێڕن و بەدەوییەکەی مەسرەفگەرێتییە و نە سیاق و شیوە مۆدێڕن و ناتەندرووستەکەی مەسرفەگەرێتیشیە لە ڕۆژاوا، بەڵکوو دیاردەیەکی تیکەڵاو و پێکەوە ناوی ڕۆژهەڵاتییە کە لە ئامیان و هەوێنی نەریت و ئایین خۆی دەبینێتەوە و بیچم وەردەگرێت.
واتە ئێمە لە لایەک هەم ئێمە گێڕانەوەی ئایینیمان هەیە کە حەز و ئارەزوو و پێویستیی زێڕ بۆ ئافرەت دەگێڕێتەوە و هەم شتێکمان هەیە کە تەعبیر لە سومعە و پێگەی کۆمەڵایەتی ژنان دەکات لە کو‌لتووری کوردیدا و لە لایەکی دیکەش لە سیستەمێکی مۆدێڕنی ئابووریی سەرمایەدارانەی بۆ بەدەستخستنی پارە کەڵک وەردەگرین ئەمە وا دەکات مەسرەفگەرێتی بە ئاڕاستەیەکی نادرووست خەرمانەیەکی مەعنەوەیی لە ئایین و نەریت بە دەوردا بکێشرێت، لە حاڵێکدا شتەکە بە تەواوەتی مادیانە و کاڵاگەرایانە‌یە و تەنیا لە ئارەزووی مەسرەفگەرێتییەوە دێت. لەم ئاستەدا مەسرفەگەریتی تەعبیریشە لە چیژ و فەخر و سەرووتربوونی چین و پلەیەکی کۆمەڵایەتی لە چین و پلەیەکی دیکەی کۆمەڵایەتی واتە ئەم مەسرەفگەرێتییە مانیفێستکردن و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و فەخرئامێزی پلەیەکی دەستڕۆیشتووە بەبەهاگەلی درەوشاوەی وەکوو زێڕی زۆر و زەبەندی 21 و 24 عەیارەوە و ئەمەش خۆی بەدواداهاتانێکی نەخوازراو و حەتمیی لێ دەکەوێتەوە، ئێمە ئێستە دەبینین بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان تەمەنیان گەنجە بە کوڕ و کچەوە و توانای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیرییان نییە و هەر بۆیەش هیوایان ڕەنگە لە کەمترین ئاستدا بێت بۆ ژیان و داهاتوو.
بەڵام ئەمانە واتە ئەو نموونەیەی بادینان کە باسم کرد‌ کە بە ڕۆژی ڕووناک و بە و بەها زێڕینانەیانەوە! دەردەکەوەن ئەم تاقم و چینە گەورەیە هەست بە نابەرابەری و ستەملێکراوییەکی زۆر دەکەن و مەترسیی و هاوکات هەلی ختووکەدانی ڕۆحی شۆڕش دژی ئەم چینە دێنیتە ئاراوە. بۆیە مەسرەفگەرایی بەم شێوەیەی کە لە کوردستان و لە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکانییدا بووە بەبەهایەکی زاڵ و بەداخەوە خەریکیشە پەرە دەستێنیت، دەکرێت وەکوو یەکێک لە میکانیزم و هۆکارەکانی تێکدانی ئاسایسی کۆمەڵایەتی و بەگوێرەی ئەوەیش سیاسیی کوردستان ناوی ببەین. ئەم دەرکەوتانە پیشان دەدەن کە ئەگەرچی ئێمە خۆمان وەکوو کۆمەڵگەیەکی زۆرینە موسڵمان و ئەهلی مەعنەویات دەزانین، بەڵام بەهاکانمان تەواو مادین و لە ناو دونیایەکی مادیدا گیرمان خواردووە، بەپێی شەریعەتی ئیسلام کچ و کوڕێک لە یەکدی مارە دەکرێن بەڵام بەپێی بەهاگەلێکی نادادپەروەرانە و زاڵمانە ئالیات و ئامرازە مادییەکانی پڕۆسەکە دابین دەکرێت، ئەمەش دژوازییەکانی کۆمەڵگەیەکە کە پلانە سیاسییەکان نەیهێشتووە بەڕادەی پێویست چاو بکاتەوە و نەخشەڕێگەی شیاو بۆ بەرەوپێشبردنی خۆی دابنێت.
ڕێگەچارەی ئاوەها دیاردەیەکی گشتگیر یان وەک دەڵێن دیاردەیەکی سەرچاوە و دایک تەنیا پەروەردەیەکی خێزانیی و مرۆڤانە و ئەمڕۆییە، پەروەردەیەک کە مرۆڤەکان تێیدا تەنیاوتەنیا خۆیان وەکوو بوونەوەرێکی عەنتیکە و دانسقە چاو لێ نەکەن، بەڵکوو لە ناو پانتاییەکی گشتگیرتر بە ناوی کۆمەڵگە و بەهاکانییدا خۆیان ببیننەوە‌ تاکوو هەر هەنگاوێک هەڵدەگیرێت و هەر کارێک کە دەیکەن وەکوو ئەکتێکی کۆمەڵایەتی و دەرکەوتەیەکی گشتیی چاوی لێ بکرێت و خەسار و لێکەوتە و پێشهاتەکانی دیار بێت. [1]
ئەم بابەتە 268 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 268 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
قولیجانی سەرحەد
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
عەلیاوا - سێوسێنان
22-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,147
وێنە 106,711
پەرتووک PDF 19,301
فایلی پەیوەندیدار 97,357
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.516 چرکە!