مارکوژیان کرد
مرۆڤ کاتێک مارێک ببینێت زۆر خێرا و دەستوبرد بە بەرد و دار و هەر شتێکی دەست بکەوێت بۆی ڕادەوەشێنێت و هەوڵی کوشتنی دەدات، تا سەری پان نەکاتەوە وازی لێ ناهێنێت، دوای کوشتنیشی هەر حەز دەکات لێی بدات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زۆری لێ بدرێت دەوترێت: مارکوژیان کرد.[1]