مێرد لە مەیدانێیە
لە وڵاتی کوردەوارییدا هەندێجار وڵات دووچاری گەندەڵی و پاشاگەردانی و بخۆ و بڕۆ بووە، لێرە و لەوێش کەسانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و بە ویژدان کاروباری خەڵکیان بە دەست بووە و بە ڕێک وپێکی کاری خەڵکیان ڕاییکردووە، ئەو جۆرە کەسانە ئەو ئیدیۆمەیان لێ پەیدابووە بۆ کەسانی بە ویژدان لەو بارودۆخەدا وتراوە هێشتا مێرد لە مەیدانێیە.[1]