مێشی لەدەم دەرناکا
مێش گیانلەبەرێکی باڵدارە و لە ماڵان لەگەڵ مرۆڤ دەژیێت، لەسەر ڕووخسار و سەر و پرچ و لەشی مرۆڤ دەنیشێتەوە، هەوڵی بەدەستهێنانی خۆراک دەدات بۆیە لەدەم و لێوی مرۆڤ نزیک دەبێتەوە، مرۆڤیش بە دەستەکانی لەخۆی پاس دەکات و دووری دەخاتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی هەژار (فەقیرۆکه) و غەریب حاڵ و گێل و نەفام و نەزانە دەوترێت: مێش لە دەمی خۆی دەرناکات.[1]