دوژمنت خوێڕیش بێ، خۆتی لێبپارێزە.
هەموو ئەو کەسانەی بەهۆی کاروپیشە، سەودا و مامەڵە، یان ڕەفتار و کردارێکی ناجۆرەوە لە کۆمەڵگەدا دوژمنیان بۆ پەیدابووە، دەکرێت خۆپارێزبن، واتە: دوژمنی نەزان و نادان، کەی دەرفەتی بوو، لەوانەیە ڕەفتاری خراپ ئەنجامبدات و تووشی زیانی گەورەت بکات. واتە: دەکرێت دوژمن ببینی و لەگەڵی بسازێیت بەڵام دوژمنی خوێڕی نەبینینی باشترە.[1]