دنیایە و گەزگەزێن، دەستم هەیە و گەزت ئەکەم، دەستت بوو، گەزم بکە.
گەزگەزێن: گازگرتن لەیەک یان پەلاماردانی یەکتر بەشێوەیەکی دڕندانە، لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەپێی پێگەی کەسەکان، زۆرجار لەسەر سامان و ماڵی دنیا، دوژمنایەتی درووستدەبێت، پەندەکە بۆ ماڵێکی دوژمندار بەکاردێ، بە دوژمنەکەی بڵێ: ئەمڕۆ من دەستم هەیە، سزات دەدەم، گەر تۆش سبەینێ دەستت هەبوو، سزام بدە. [1]