دوازدە مانگە بەڕۆژووە کەچی بە گان بەربانگ دەکاتەوە.
ڕۆژوو: واتە: نان نەخواردن لە ڕۆژدا بەڕووناکیی، ئەرکێکی ئایینییە و کەسانی باوەڕدا بە ئایین جێبەجێی دەکەن، بەربانگ: واتە شکاندنی ڕۆژوو پاشان دەستکردن بە نانخواردن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە کردەوە و ڕەفتاری باشی لەناو کۆمەڵگەدا هەبێت، کەسانی دەوروبەری زۆر لێی ڕازیبن، کەچی بە شتێکی خراپ هەمووی بەتاڵ بکاتەوە.[1]