دوان زۆرە و یەکێک کەمە.
پەروەردەی منداڵ لە کۆمەڵگەی کوردەواردا ئەرکەکەی لەسەر خێزان و بنەماڵەیە، واتە: خێزان چەند منداڵ بەرهەم بێنێت، ئەرکە ڕەوشتی و پەروەردەییەکەی دەبێت دابینبکات، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ژیان گران بووە، خێزانەکان زۆر ناپەرژێنە سەر پەروەردەی منداڵەکانیان بۆیە ئەم پەندە وتراوە، واتە: یەک منداڵ کەمە چونکە گەر بمرێ مرۆڤ بێوەجاخ دەبێ، دوانیش زۆرە چونکە باش پەروەردە ناکرێ. [1]