دوای ڕووتکردنەوە، تەشتێ تەڵا بنێ بەسەرتەوە.
ڕووتکردنەوە: واتە: کەسەک لە جێگەیەک بێت و چەتە بدەن بەسەریدا و هەرچی هەیەتی و نییەتی بەزۆری زۆرداری لێیبسەنن و مایەپووچی بکەن، تەڵا: زێڕ. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە لە کاروکەسابەتدا مایەپووچ بووبێت و هیچی پێنەمابێ، تابترسێ چەتە ڕووتی بکاتەوە. [1]