دوژمن کەریشی بگێی، هەر چاکە.
پەیوەندی جووتبوونی مرۆڤ و ئاژەڵ بەتایبەتیی (کەر) مێژوویەکی دێرینی هەیە، لە کوردەواردا بە کارێکی نەشیاو و خراپ تەماشای دەکرێت، چونکە وەک ئەتککردنی ماڵی خاوەن کەر تەماشادەکرێت، پەندەکە واتە: بە هەر ڕەنگێ دژایەتی یان زیان بە دوژمن بگەیەنی، باشە. [1]