دوژمن لە ماڵت نائومێد بێ.
هەموو کەسێک لە هەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتییدا بێت، دۆست و دوژمنی هەیە، لانی کەم ماڵێکی هەیە، گەر بچووکیش بێت، هەمیشە لەناو پەیوەندییەکاندا دۆست و ئازیزان گەر کەمیش بێت کەڵک لە ماڵی یەک وەردەگرن بەڵام گرنگ ئەوەیە کە دوژمن کەڵک وەرنەگرێت، پەندەکە واتە: دوژمن لە ماڵتا بەکامی دڵی خۆی نەگات.[1]