دوژمن هێدی بکەرەوە، ئینجا تەپ بدە بەسەریا.
هێدی: هێمن. لە ژیاندا ئەو کەسانەی کە دوژمنکارانە بۆ بەرانبەرەکانیان دەڕوانن، دەیانەوێت لەکات و شوێنی گونجاودا دەرفەت بهێنن و تۆڵەبکەنەوە، دەبێت سەرەتا پەیوەندی لەگەڵ دوژمنەکانیان ئاسایی بکەنەوە، وا پیشانبدەن کە بەڵێنی دۆستانە دەبەستن. پەندەکە واتە: دوژمن ساردبکەرەوە، دواتر هەلی لێبقۆزەرەوە و سزای بدە. [1]