دوژمنایەتی درککردن، هاندانی دوژمنە.
هەڵسوکەوت و جووڵەکردن بۆ هەر مەبەست و کردارێک، دەبێت بەنهێنی و ژیرانە بێت، تا دەگەیتە ئامانج، بۆ ئەوەی نەیار و دوژمن خۆی کۆنەکاتەوە، پەندەکە واتە: کەسێک کە هەستی کرد دوژمنی هەیە و دەیەوەی جووڵە بەرانبەری بکات، بێگومان دوژمنەکەشی بۆ ئەو دۆخە خۆی ئامادەدەکات.[1]