دوعا بۆ ئەو سفرەیە بکە کە نانی لەسەر ئەخۆی.
سەفرە: بەو ڕاخەرە تایبەتییە دەوترێت کە لە ژەمەکانی خواردندا خێزان خۆراکی لەسەر دەخۆن، لە کۆمەڵگەدا کەسانی بەد و سپڵە و پێنەزان زۆرن، کە هەر شتێک لە قازانجی خۆیان بۆ ئەنجامبدرێت، دواتر منەتیان پێی نییە. پەندەکە بۆ کەسی سپڵە بەکاردێت، واتە: چاکە بۆ ئەو کەسانە بکە کە چاکەیان لەگەڵ کردوویت.[1]