دوعا مەکە لە خۆشەویستان باگیر نەبێ لە نەویستان.
دوعا: نزا، کەسە ئیماندارەکان باوەڕیان بەو ئەفسانەیە هەیە کە نزا لە یەکێک بکەن، دواتر خودا ڕەزامەندی لەسەر نزاکەیان دەدات و بەهۆیەوە کەسە تووشی سزای دەبێت، واتە: ناکەسێک چەندە خراپ بێت، نزای ماڵوێرانی لێمەکە، لەوانەیە خراپیی و سزای نزاکە بکەوێت لە کەسێکی ئازیزت. [1]