دادگاى فیدڕاڵى ئێراق، لە وەڵامى بەرپرسانى هەرێمى کوردستان لەسەر هەڵوەشانەوەى پەڕڵەمان ئاماژەیان بەوەکردووە، تاکە ڕێگە ئەوەیە سەرۆکى هەرێم لەگەڵ کۆمیسیۆنى بەغدا ڕۆژى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان دیاریبکەن.
دواى سەردانى
فوئاد حسێنفوئاد حسێن، بە نوێنەرایەتى سەرۆکى هەرێم بۆ لاى سەرۆکى دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى بڕیارى دادگاکەوە تایبەتە بە هەڵوەشانەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، سەرۆکى دادگا داواى لە
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم کردووە بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان دیاریبکەن.
سەرۆکى دادگاکە بە فوئاد حوسینى ڕاگەیاندووە، بڕیارى دادگا لە بارەى پەڕڵەمانى کوردستان ڕوونە و تاکە ڕێگە لە بەردەم هەرێم ئەوەیە بە فەڕمى داوا لە کۆمیسیۆنى بەغدا بکات دەستبکەن بە ئەنجامدانى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەڕڵەمانى کوردستان.
[1]