دوێتە بخوازە تا نەکەوتۆتە وڵنگەواز.
دوێتە: کچ، کیژ. وڵنگەواز: چاوبڕکێ و هەوەسبازی. لە کۆمەڵگەی کوردەواردا لە تەمەنێکی زۆر لاوییەوە، کچ بەمێردەدەن، بۆ ئەوەی تووشی چاوبڕکێ و ئەمسەر و ئەوسەر نەبێت، چونکە بەهۆی ئەو ڕەفتارانەوە، خێزان لەکەدار دەبێت، پەندەکە بە کورێک دەوترێت کە زوو خێزان لەگەڵ کچێکی لاودا پێکبهێنێت کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ کەسی تر نەبووبێت. [1]