دوو ئاو لە جێی نانێکە.
دوو ئاو بە نانێک.
میواندۆستی و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ ئەو کەسانەی دێنە میوانی، نەریتێکی جوان و بڵاوی کوردەوارە، بەڵام چەم بێ چەقەڵ نابێت، هەندێک خێزان هەیە، نانبدەنین، زۆر دەست و پەنجە لەگەڵ میوان نەرم ناکەن، بە خوانێکی سادە بەرێی دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەچیتە ماڵێک ئەگەر دوو جار لەسەریەک ئاویان بۆ هێنای ئیتر بەتەمای نان مەبە.[1]