دوو جوولەکە لەسەر ماڵی موسوڵمان شەریانە.
جوولەکە: مەبەست لە کەسی باوەڕدارە بە ئایینی موسا. لەسەر زەوەی هەموو مڵک و ماڵێک خاوەنی هەیە، کاتێک خاوەنەکەی تووشی کێشە دەبێت یان کۆتایی بەتەمەنی دێت، کەسانی دەوروبەری چاودەبڕنە سامانەکەی و بەشی دەکەن، هەندێکجار دەبێتە شەڕیان، پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە لەسەر ماڵێک شەڕیان بێ، لە بنەڕەتا ماڵەکە هیی هیچیان نەبێ. [1]