دوودڵ مەبە ئەگەر بووشی، دڵتەنگ مەبە.
دوودڵی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کەسی ڕاڕا، واتە: کەسانێک هەن توانای بڕیاردانیان لەسەر ژیانی تایبەتیی خۆیان نییە، بەردەوام داوای دەستگیرۆیی لە دەوروبەریان دەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر لە شتێکدا دوودڵ بوو، پێویستە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەی، نەک دڵتەنگی هەڵبژێریی.[1]