دوو قڕانماندا بەینەڵەمان بەست، ئەی قونەقونەی دوویەمانە چەس.
قڕان: ناوە بۆ جۆرە دراوێکی زیویین (فەرهەنگی خاڵ) چەس: چییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: پەیوەندی خۆشی نێوان دوو کەس بەهۆی بوونی کەمێک سامانەوەیە، کەچی یەکێکیان لالووتە و دەیەوێت پەیوەندییەکە کۆتایی پێبێنێت. پەندەکە بە دۆستێک ئەوترێت کە بە تاسەوە پەیوەندیت لەگەڵ بەستبێت، بەڵام ئەو هانەهانی دوورکەوتنەوەی بێت. [1]