دوو کەس لە پشتی بێژنگەوە سەیری یەک بکەن، ئەم چۆن ئەو ئەبینێ، ئەویش وا ئەم دەبینێ.
بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دارێکی تەنکی بازنەییە، دیوێکی تەلی کونکونی پیا دەگیرێت و بۆ بێژانەوەی دانەوێڵە بەکاردێت، پەندەکە واتە: هەر کەسێک بە چاوی سووک و خراپەوە تەماشای خەڵکی بکات، دەبێت بەتەمای ئەوەبێ، خەڵکیش بەو شێوەیە تەماشان دەکەن. [1]