دوو نینۆکان دەخورێنم، دوو کەس بەشەڕ دێنم.
لە نەیتی کوردەواردا نینۆک کێشان بەیەکدا واتە: نانەوەی شەڕ و کێشە. پێشوان دەڵێن: ئەگەر دوو کەس لاولاوە دەمەبۆڵەیان بێ، کەسێکی تر لەملاوە نینۆکەکانی لەیەک بخشنێ، ئەوا ئەو دوو کەسە دەمەبۆڵەکەیان لێیان دەبێت بەشەڕ. بۆ کەسێک بەکاردێ کە حەزی لە ئاژاوە بێ.[1]