دۆستت بە چاکە و دوژمنت بە لێبووردەیی شەرمەزارکە.
کاری چاکەکاریی یەکێکە لە تایبەتمەندییە باڵاکانی مرۆڤە خۆنەویست و لێبووردەکان، کەسایەتییە باشەکان بەردەوام دەستگیرۆیی هەژاران دەکەن، کاتێک لەلایەن نەیارەکانیانەوە هێرشیان دەکرێتەسەر، بە دڵفراوانییەوە دەیانبەخشن. پەندەکە مەبەست لە کەسی باش و لێبوردە و بەخشندەیە.[1]