دۆست و دوژمن لە تەنگانەدا دەرئەکەون.
دۆستی ڕاستگۆ ئەو کەسەیە کە لەتەنگانە و تەنگەژەدا دێت بە هاناتەوە چونکە کەسە باشەکان لە کۆمەڵگەدا پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای چاکە دادەمەزرێنن، بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی یان ئەو سامانەی لەبەردەستیاندایە، هاوکاریی و دەستگیرۆیی کەسەکانی دەروبەریان دەکەن بەڵام دوژمن هیچ هەنگاوێکی دۆستانە نانێت، پەندەکە واتە: لە تەنگانەدا دۆستەکان دێنە دەورت و پشت و پەناتن بەڵام دوژمنەکان پشتت تێدەکەن. [1]