دۆست دوور و دوژمن بست.
دۆست و دوژمن لەناو پەیوەندی هەمەجۆری کۆمەڵایەتیدا بوونی هەیە، واتە هەموو کەسێک دەشێ دۆست و دوژمنی هەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دۆست چەندە زۆر بێت و دوور بێت یان نزیک، کێشە و ترسی نییە بەڵام دوژمن یەک دانەبێت و نزیک بێت خراپ و ترسناکە.[1]