دۆستی کۆن (پێشوو) بۆ تۆ دڵسۆزە.
مێژووی پێکەوەبوون لەنێوان کەسەکاندا، بڕیاردەدات کە جۆری پەیوەندییەکان لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا تا چ قۆناغێک ڕۆشتووە، ئەو پەیوەندیانەی کە بنەماکەی ڕاستگۆیانە بێت، تا کۆتایی تەمەن دەڕوات، گەرچی کەسەکان کاتێکی درێژیش لێکدابڕابن، واتە: هاوڕێی کۆن دڵسۆزیی ئەنوێنێ چونکە مێژووی پێکەوەبوونیان زۆربووە. [1]