دۆستی کوڕ و کچ، شەل و گۆج.
لە قۆناغی هەرزەرکاریدا مرۆڤەکان هەم لە ڕووی جەستەییەوە هەم لە ڕووی بیروهۆشەوە تەواو کامڵ نەبوون، بۆیە هەر بڕیارێک لەبارەی خۆشەویستی یان هەر شتێکەوە بدەن لەوانەی ژیرانە نەبێت، پەندەکە واتە: دۆستایەتی کوڕ و کچ لە تەمەنی هەرزاکاریدا لەوانەیە ببێتە مایەی شەرمەزاریی، بۆیە لە پەندەکەدا بە شەل و گۆج ناوبراوە. [1]