دۆستی چاک ئەوەیە کە لە گوناحت ئەبوورێ.
بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی، کەسەکان جۆری دۆستایەتی لەگەڵ خزم و کەس و دەوروبەریاندا ڕێکدەخەن، هەندەک جار لە پەیدەندییەکاندا بەخواست یان بێخواستی کەسێک ڕەفتارێک ڕوودەدات، دڵی دۆستەکان دەشکێنێت، لەگەڵ ئەوەدا دۆستی ڕاستەقینە لێبووردە دەبێت. پەندەکە بۆ کەسێ بەکاردێ کە نادادییەکی بەرانبەر کرابێت، لەسەروو ئەوەوە لێبووردە و بەخشیندەیە.[1]