کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,672
وێنە
  124,521
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنفال لەنێوان بەسیاسەتکردن و بە شوناسکردندا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەنفال لەنێوان بەسیاسەتکردن و بە شوناسکردندا
ئەنفال لەنێوان بەسیاسەتکردن و بە شوناسکردندا
ناونیشانی بابەت: ئەنفال لەنێوان بەسیاسەتکردن و بە شوناسکردندا
ئامادەکردن: #عادل قادری#

ئەنفال وشە و خوازە (Metaphor) یەکە کە لە ناو ئێمەی کورد زۆر قسە و باسی لەسەر کراوە و هەر ساڵەش بە دەیان ڕیچواڵ و ڕێوڕەسمی یادکردنەوە (بەتایبەتی لە باشوور و ڕۆژهەڵات) دووبارە دێینەوە سەری بەڵام خوازە واتە چڕبوونەوەی چەندین دەلالەت و واتا لە یەک وشەدا، ئایا ئینفال بووەتە خوازە بۆ هەڵگۆستن و خوێندنەوەی چەند لایەنە و فرەڕەهەند؟ بێگومان وەڵامەکە نەخێرە.
ئەم ڕووداوە دەشێت وەکوو نسکۆ و نەتوانینێکی سەمبوولیک چاو لێ بکەین.
ئەنفال وەکوو فۆرم و ڕووخسار خوازەیە بەڵام ناوەرۆک و کاکڵی تەنیا دەلالەت و یادکردنەوەیەکی تێپەڕ و هاوسۆزانەیە کە هەر جار بە هەڵدانەوەی گۆڕێک دەمانباتەوە خاڵی سەرەتای هەستکردن و لە تێگەیشتن و ئیدراکی دوورتر دەکەوینەوە.
بەدەر لە ماهییەت و پێناسەهەڵگری و هەر جۆرە باس و خواسێک لەسەر ئەنفال، ئەنفال برینێکی سەمبوولیک و ڕەمزیی سامناک و قووڵ بوو کە لە یادەوەری هەموو کورداندا ڕۆحێکی هاوبەش و دەستەجەمعی لە هەستکردن بە تاوان و گوناە و زوڵم و قوربانی بوون درووست کرد.
بەڵام ئەمە توێکڵ و ڕووکاری پرس و بابەتەکەیە. ئەنفال کە دەبوو بەم ئاڕاستەیەدا ببێتە دەروازەیەک بۆ بیچمگرتن و درووستبوونی کەسایەتی و شوناسی نوێی مرۆڤی کوردی پاش ئەنفال، بوو بە ڕێوڕەسم و ڕیچواڵێک بۆ سیاسەت وپێکردن و بازرگانی وپێوەکردن و پووکانەوە و مەسخکردن لە ناو پلانێکی سیاسی و مەتریاڵیانە و بەرخۆرانەی سەردەمی ئێستای کوردستان.
هەڵبەت ئەمە بەشێکی سەرەکی ڕۆحی کردە و ئاکاری کۆمەڵگەی ئێمەیە، سادەکردنەوەی شتەکان تا ئاستی بێ مانابوون یان مانادارییەکی تێپەڕ و ساکار! سی ساڵ زیاتر بەسەر کارەساتێکی مرۆیی وەها گەورەدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئێمە وەکوو کورد تەنانەت نەمانتوانی لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقدا و لە کاتی دادگایی تاوانبارانی ئەنفال و بە ئامادەیی شایەتەکان و پاشماوەکانی ئەنفال، دوو وەرگێڕی باش لەگەڵ شایەتەکان بەڕێکەین بۆ گەیاندنی ئەو شتەی کە بە ئەنفال ناسراوە بە گوێی جەللاد و دادوەر و مێژوو!
ئەم ڕووداوە دەشێت وەکوو نسکۆ و نەتوانینێکی سەمبوولیک چاو لێ بکەین. وەرگێڕانی ئەنفال بۆ سەر زمانی جەلاد و دادوەر و ئەویدی کورد یەکەم ئەکت و جووڵەیەکی سەمبوولی و ڕەمزی بوو کە بە پلەی یەکەم و لە ئاستە فەرمییەکەیدا دەسەڵات و حکوومەتی کوردی تێیدا شکستی هێنا.
حکوومەتێک کە خۆی بەشێک لە پێکهاتی ئەنفالکراوان بووە و هەروەها بەشێوەیەکی وشیارانە یان ناوشیارانە بەشێکیش بووە لە درێژەدەری زەینییەتی ئەنفالکەران. ئەم گورزە خرتە دژوازە و ئەم شمشیێرە دوو سەرەی یەکانگیریی جەللاد و قوربانی خوێندنەوە و فامی ئەنفاڵ، ئاڵۆز و سەخت دەکاتەوە و هەروەها دەیکات بە بابەتێک بۆ ڕێکەوتن و موزایەدەکردن لەسەری و لە بابەت و پرسێکی گەورەی ئینسانی کە لە ڕووبەرێکی گەورەی مێژووییدا ڕووی داوە، دەیکات بە بابەت و پرسێکی سیاسی بچووک لە پانتای ململانێگەلێک لە ناو ئێراق و هەرێمی کوردستان.
بە شوناسکردنی ئەنفال پڕۆسەیەکی مەعریفی و کەلتووری هەمە لایەنەیە، لێرەدا بێ سێ و دوو شوناس واتایەکی جیهانگر و جیهانی هەیە چوون بە سەر نەتەوەیەک پیادە کراوە کە بەشێکە لە کۆی مرۆڤایەتی و گرینگتر لەوەش ئەم کارەساتە دەستی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆی وڵاتانی ناوچە و جیهانیشی تێدا بووە، بۆیە تێگەیشتن و بە شوناسکردنی ئەنفال لە ڕەهەندە مەعریفییەکەیدا زەقکردنەوەی ڕۆحی جەللادانە و بکوژانەی ڕۆحی مرۆڤی کۆتاییەکانی سەدەی بیستە.
خستنەڕووی بێدەنگی و بەرژەوەندی پەرەستی و ململانێی ستەمکارانە و دژەمرۆڤانەی ئایدۆلۆژیا جیاجیاکانە کە لەسەر نەتەوەی کورد تاقی کراونەتەوە! ئەنفال سەنتیز و دەرهاوێشتەی ڕۆحی ڕۆژهەڵاتیانەی ئایین و تێگەی ڕۆژاواییانەی ئایدۆلۆژیایە کە لەژێر ناوی حیزبی #بەعس#ی عەرەبی ئیشتراکی خۆی مانیفێست دەکرد.
لێرەدا دەتوانم بڵێم “بێدەنگی” تایبەتمەندی زەینی مرۆڤی کورد بووە لە دێرزەمانەوە چ لە ئاستی سیاسیدا و چە لە ڕووبەری کۆمەڵایەتی و پانتای گشتیدا، کۆمەڵگەی بێدەنگ و بێزایەڵە هیچ جۆرە گێڕانەوەیەک تێیدا بەدی نایەت، تەنیا ئاخ و ئۆف و حەسرەت و ژان و نواندنەوەی حوزنێکی ئایدۆلۆژیکییە بۆ ژیان، گێڕانەوە، بەگیرگرفت کردنی بێدەنگی و ئەو چەمکە نووستوو و چەسپاو و سەقامگرتووە دێرینانەیە کە چ لە کاتی کارەسات و چ لە کاتی ئاساییدا ئامادەیە بەڵام لە کاتی کارەسات مەیل و ئارەزوو بۆ قیڕاندن و زایەڵە زیاترە و ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ خودئاگایی و گێڕانەوە.
کەواتە کارەسات دەبێتە خاڵی ڕاستەقینەی گێڕانەوەی ڕووداوێک کە شوناسێکی کۆیی یان فەردی لەخۆیدا هەڵگرتووە. لەئەنجامدا ئەنفال خوازەیەکی پڕ وزە و پوانسییەلە بۆ گێڕانەوە بەڵام سرووشتی خوازە یان زایەڵە و هاوار دەبەشینێتەوە یان بێدەنگی و گریان کە سووژەی خەمۆک و ڕەشپۆشی کورد دووەمینیانی هەڵبژاردووە و لەم حاڵەتە خوازە بەرەو کپی دەبات! [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 06-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!