خۆشتن سوودی تەندرووستی و دەروونی هەیە، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانیت چۆن پاش گەرماوکردن گرنگی بە پێست و جەستەت دەدەیت، باشترە ئەم کارانە بکەیت بە ڕۆتینی ڕۆژانە.
=KTML_Bold=1. وریابە لەگەڵ جەستەت=KTML_End=
پاش ئەوەی خۆت دەشۆیت، لەکاتی وشککردنەوەی جەستەت خاولیەکە زۆر لە جەستەت مەخشێنە بۆ ئەوەی وشکی بکەیتەوە، چونکە پێستت دەڕوشێنیت و دەکرێت تووشی هەوکردنی بکەیت، هەبۆیە بەهێواشی وشکی بکەرەوە.
=KTML_Bold=2. جەستەت شێداربکەرەوە=KTML_End=
گرنگە پاش وشککردنەوەی جەستەت شێدار بکەیتەوە و کرێم یان لۆشنی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنیت.
=KTML_Bold=3. پارێزگاری لە قژت بکە=KTML_End=
پاش خۆشتن باشتر وایە کە سەرت هێشتا تەڕە داینەهێنیت، بۆ ئەوەی تاڵەکانی نەشکێنەوە، چاوەڕێ کە تا وشک دەبێتەوە، پاشان بە کرێم یان نەرمکەرەوە قژت دابهێنە.
=KTML_Bold=4. گرنگی بە ڕوخسارت بدە=KTML_End=
لە کۆتاییدا بەکارهێنانی کرێمی ڕوخسار گرنگە، لەگەڵ سیرەم و کرێمی شەوانە، چونکە شەوان باشترین کاتە بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت ڕوخسارت پشوو بدات. [1]