هەنجیر یەکێک لە میوە بەتامە هاوینەییەکان، لەبەر ئەوەی لە وەرزەکانی دیکەدا نییە، باشترین ڕێگە ئەوەیە لە هاویندا وشکی بکەیتەوە و لە وەرزەکانی دیکەی ساڵدا بیخۆیت.
=KTML_Bold=ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ وشککردنەوەی هەنجیر، دەتوانیت کەڵک لەم ڕێگایە ببینیت کە هەنجیرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.=KTML_End=
1. فڕنەکەت پێشتر لە ماڵەوە داگیرسێرنە و بیکەرە سەر پلەی گەرمی 60، تا پلەی گەرمییەکەی نزمتر بێت، هەنجیرەکە باشتر وشک دەبێتەوە.
2. هەنجیرەکە بشۆرەوە بۆ ئەوەی پیسی پێوە نەمێنێت.
3. بە پارچەیەک خاولی یان کلێنیکس هەنجیرەکە وشک بکەرەوە بۆ ئەوەی ئاوی پێوە نەمێنێت، پاشان هەنجیرەکە بکە بە دوو بەشەوە.
4. لەناو سینی فڕنەکەدا کاغەزی تایبەت بە فڕن دابنێ، پاشان هەنجیرەکەی لەسەر دابنێ.
5. هەنجیرەکە بکەرە فڕنەکەوە لەسەر ئەو پلە گەرمییە بۆ ماوەی ڕۆژ و نیوێک، واتە 36 کاتژمێر، لە ماوەی ئەو کاتەدا جارجارە هەنجیرەکە دەربکە و هەڵیبگێڕەوە تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە.
6. پاشان هەنجیرەکە دەربکە و چاوەڕێ بکە سارد بێتەوە، پاشان لەناو نایلۆن دابنێ کە هەوای تێنەچێت، بیکەرە سەلاجە یان بەفرگرەوە، ئەگەر لەناو بەفرگر دایبنێیت، دەتوانیت بۆماوەی 2 ساڵ هەڵیبگریت و تامە شیرینەکەی وەکوو خۆی بێت. [1]