ئازاری جومگەکان گرفتێکی باوە و لە هەموو تەمەنێکدا هەیە، کاریگەریی دەکاتە سەر ژیانی ڕۆژانە، سیستمی خۆراکیی کاریگەریی هەیە لەسەر زیادبوون یان کەمکردنەوەی ئازارەکەی.
دوو جۆر میوەی هاوینە هەیە کە بەسوودن بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان.
1. سێو
جگە لە تامە خۆشەکەی سوودێکی زۆری هەیە، دژە هەوکردنە و هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، یارمەتیی نەمانی ئازاری جومگەکان دەدات، گرنگە بیکەیت بە بەشێک لە سیستمی خۆراکیی ڕۆژانەت.
2. ترێ
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، سوودەکانی زۆرن، ئەو دژە ئۆکسانانەی لەناویدایە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکەنەوە، بە هەمان شێوە بلوبێری یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری جوگەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.
[1]