هیچ ڕێگەیەک نییە کە %100 گەرەنتی ئەوەت بکات تووشی نەخۆشی شێرپەنجە نەبیت، بەڵام ڕێگەی خۆپارێزی هەیە کە یارمەتیت دەدات ئەگەرەکانی تووشبوون کەمبکەیتەوە، سیستمی خۆراکیش یەکێکە لە ڕێگە کاریگەرەکان بۆ ئەوەی خۆت لە شێرپەنجە بپارێزیت و مەترسی تووشبوونت کەمبکەیتەوە.
سێ جۆری خۆراک هەیە کە دژە هەوکردنن لە جەستەدا، مەترسی تووشبوونت کەمدەکەنەوە.
1. بێرییەکان
یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و ڕێگەی دەکات لە گەشەکردنیان، ڕۆژانە خواردنی 140 گرام لە بلوبێری، مەترسی تووشبوونت کەمدەکاتەوە.
2. ماسی
چەوریی ماسی هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە و سوودی گرنگی هەیە، بەتایبەتی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە، باشترین جۆرەکانیش ماسی سەلەمون، ماکریل و ساردین.
3. بەکتریا سوودبەخشەکان
ئەو خواردنانەی بەکتریای سوودبەخشیان تێدایە، سیستمی بەرگری جەستە بەرزدەکەنەوە و لە نەخۆشی دەتپارێزن، ئەو بەکتریایانەش لەناو ماست، کیمچی، ترشیات، خەیارشۆر و هەندێک جۆری پەنیردا هەن.
[1]