دۆم بۆ سەروپێیەک ماڵی خۆی جیادەکاتەوە.
دۆم تیرەیەکی کوردن، پیشەیان درووستکردنی کڵاشی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ) سەروپێ: جۆرێک خواردنی فۆلکلۆریی کوردییە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە هەتا بۆی ڕێکەوێ بەسەر تۆوە دەلەوەڕێ کە خۆی شتێکی باشی هەبێ، چاوچنۆکە و بەشی کەس نادات و ماڵی خۆی جیادەکاتەوە. [1]