دۆم بی و کڵاشت نەبێ.
دۆم تیرەیەکی کوردن، پیشەیان درووستکردنی کڵاشی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ) خاوەن پیشە پیشەکەی خۆی خۆشدەوێت، چونکە گوزەران و دەرامەتی لەسەرە، بۆیە لێکجیاناکرێنەوە، پەندەکە مەبەستی لە دوو شتی هاوەڵە کە دەبێت هەردووکیان پێکەوەبن، بێ یەکتری نەگونجاو و جێگەی سەرسووڕمانە.[1]