دۆم بۆ پەڕۆ خۆش خۆش ئەڕوا.
دۆم تیرەیەکی کوردن، پیشەیان درووستکردنی کڵاشی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ) یەکێک لە کاری دۆمەکان جگە لە کڵاش، درووستکردنی پێڵاو بووە لە پەڕۆ، بەدوای پەڕۆیا گەڕاون و پێڵاویان لێدرووستکردووە، مەبەستی چوون و گەڕانی مرۆڤە بەدوای شتێکدا کە کەڵکی هەبێ.[1]