دێ پڕە لە دەنگوباس، پورێ خۆی لێکەڕئەکا.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: لە گوندێک ئافرەتێک هەبوو ناوی خەجێ بوو، بەنهێنی لەگەڵ گەنج و کوڕوکاڵی گوندەکەیدا ڕایدەبوارد، کار گەشتە ئەوەی کەسوکاری پێیانزانی، لەسەر ئەو بابەتە بوو بەشەڕە خەنجەر، لەلایەکەوە لەناو دێدا بە خەنجەر یەکیاندادەجنی، لەلایەکی ترەوە خەجێ لەسەربانەوە لە شەڕەکەی دەڕوانی گوێی لە هیچ نەبوو، پێیان وت: ئەو شەڕە لەسەر چییە؟ وتی: دەڵێن منیان گاوە! پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە بەدناوییەکی بەدواوە بێ و گوێی خۆی لێکەڕبکا. [1]