دێ نەگەیی، دوکەڵ نەکا.
تۆمەت درووستکردن و باسکردن لەپێناوی ناشرینکردن و لەبەرچاوخستنی کەسێک، یەکێکە لە نەریتە خراپەکانی کۆمەڵگە، کە لەلایەن نەیارەکانەوە ئەنجامدەدرێت، پەندەکە بۆ ناشرینکردنی کەسایەتی مرۆڤێک بەکاردێت کە هێشتا هیچ ڕووی نەدابێت، بابەتێکی ڕەوشتیی بۆ درووستکەن و دێ بە دێ باسەکەی بڕوات. [1]