دێ بە دێ نسکێن بە ئەسکوێ.
ئەسکوێ: کەوچکێکی گەورەی کلک درێژە، چێشتی شلەی لە مەنجەڵەوە پێتێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) نسکێن: نسکێنە جۆرێک خواردنی کوردییە، لە ژیاندا مرۆڤەکان کۆمەڵێک بڕی پێوانەییان داناوە کە پێوانەی کاڵا و شتی پێدەکرێت، پەندەکە واتە: پێویستە هەر شتێ بە بڕی پێوانەیی خۆی بپێورێ، ئینجا درووستە.[1]