دێڵە شڕێ، مەکە تڕەتڕێ، ئەمیشت ئەبڕێ.
دێڵ: مێیەی سەگە، دێڵە شڕ: لە کوردەواردا وەک تەوس و تانە، بۆ هەندێک ئافرەتی دەمەوەر و خراپ بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لە ژنێکی خراپ و زارشڕ ئەوترێ کە لە ماڵی باوکیا نان نەبووە بیخوا، دەستکوورت و بێ بەرگ بووە، کەچی لە ماڵی مێردەکەی ناشوکرە.[1]