دیاریی مێروولە، باڵە کوللەیە.
داهاتی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا، بەپێی پێگە و پلە و پۆستە، لەناو ئەو چینە کۆمەڵایەتییە کە سیستەم بۆی دیاریکردووە و تێیدا دەژیی، کەسە هەژارەکان لە چینی ژێردەستن و داهات و خەرجیان کەم و دیاریکراوە، پەندەکە بە کەسێکی هەژار ئەوترێ کە دیارییەکی کەم نرخ بۆ کەسێک بەرێت. [1]