دیدەنی یاران، نەمانی دڵتەنگییە.
کێشمەکێشمی ژیان و بەڕێکردنی گوزەران، مرۆڤە هەژارەکان دەخاتە بەردەمی جۆرێک لە نەبوونیی، بەهۆیەوە دڵتەنگ و بێتاقەت دەبن، کاتێک کە سەردانی یەک دەکەن و دەردەدڵ دەکەن، کەمێک ئارام دەبنەوە، پەندەکە واتە: هەر کەسێک دۆست و خۆشەویستی خۆی ببینێ، لە خەم و پەژارە دوور دەکەوێتەوە.[1]